وەقفی یەتیمەکان بەردەوامە لە چالاکییەکانی خێرخوازی
وەقفی یەتیمەکان لە ئەنجامی چالاکییەکان بۆ مانگی رەمەزان لە دیاربەکر هاوکاری جڵوبەرگ بە سەر سەدان کەس دابەش کرد.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا وەقفەکە منداڵەکانی لەگەڵ خانەوادەکانیان بردە دوکانێک و منداڵەکان بە پێی ویستی خۆیان جڵوبەرگیان هەڵبژارد.
مەمدوح ئەمەک جێگری سەرۆکی گشتی وەقفی یەتیمەکان سەبارەت بە چالاکیەکەی ئەنجامدراو راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
ناوبراو وتی، "ئێمە وەک وەقفی یەتیمەکان لە مانگی رەمەزاندا هاوکاری جڵوبەرگ بە سەر منداڵەکان دابەش کرد."
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە هاوکارییەکە بە پشتگری خێرخوازەکان ئەنجام دراوە و بۆ بەردەوامبوونی چالاکییەکانیان چاوەڕوانی پشتگری خێرخوازەکانن.
هەروەها باسی لەوە کرد کە جگە لە هاوکاری جڵوبەرگ ژمارەیەکی زۆر هاوکاری دیکە لە ناو وڵات و دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدەن.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە شارۆچکەی مەحسەرتی پارێزگای مێردین لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی زەنجیرەیی لە نێوان ٣ ئۆتۆمبێل ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و یەکێکیان بە سەختی ٦ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی دواین شەپۆلی بارانبارین و لافاو لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا، داهاتی ئاوی بەنداوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
لە هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵسانی لافاو ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو و کەسێکیش بێ سەروشوێنە.
لە شارۆچکەی پلەمۆری پارێزگای دێرسم بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ رووی دا.